كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران باس لە هەناردەکردنەوەى نەوت كرا

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران باس لە هەناردەکردنەوەى نەوت كرا

شوبات 5, 2025 19:34
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران باس لە هەناردەکردنەوەى نەوت كرا
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی 5ـى شوباتى 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان-عێراق، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی هەرێم كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێدەكات.

ئاماژە بەوەکراوە، لە بڕگەی یەکەمی كۆبوونەوەكەدا لە پێنج خاڵدا بارودۆخی دارایی و مووچە تاوتوێدەكرێت، کە بریتین لە رێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفی گشتی و پەسەندکردن و پابەندبوون بە میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، بە ژمارە و پلە و خەرجی بۆ ساڵی دارایی 2025.

هاوکات پەسەندکردنی رێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.

هەروەها تاوتوێى پابەندبوون بە سنووری دیاریکراوی خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنان و بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە دەکات.

لە بڕگەی دووەمدا ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی دەكات لە پەسەندکردنی هەمواری ماددەی 12ـى یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

لە بڕگەی سێیەمدا رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەکان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ گفتوگۆ دەكرێت.

En az 10 karakter gerekli