ئەمڕۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دێت

ئەمڕۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دێت

شوبات 8, 2024 10:08
ئەمڕۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك بەردەوامە.


بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی2ی2024، مووچەی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، رۆشنبیری و لاوان ، كارەبا،خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،شارەوانی و گەشتوگوزار، هەروەها مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم،سەرۆكایەتی پەرلەمان،سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران،خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.


رۆژی پێنج شەممە 1-2-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2024/2/2 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2024/2/8 بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.

En az 10 karakter gerekli