شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەدان.
شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
شاندەکە وەکو یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لەکۆبوونەوەدان و بڕیاریشە لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆببێتەوە.