عێراق پێشنیازێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەدات

عێراق پێشنیازێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەدات

تەممووز 19, 2023 16:13
عێراق پێشنیازێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەدات
0

لایک

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەداتەوە و  پێشنیاز دەکات، 18ـی شوباتی 2024یان دوای ئەو رێککەوتە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەبچێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ناتوانن لە یەک رۆژدا، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن و پێشنیازی کردووە لە 18ـی مانگی شوباتی ساڵی 2024دا، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکدا کە لەلایەن میدیاکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی داوەتەوە کە ئاراستەی کردبوون لەبارەی سەرپەرشتیکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە نووسراوەکەدا کە واژووی عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق-ی لەسەر ھاتووە “سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە کۆمیسیۆن کردووە کە رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا، سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەین، بەڵام دوای لێبوردن دەکەین کە ناتوانین دوو پرۆسەی ھەڵبژاردن لە یەک رۆژدا بەڕێوەببەین”.

بەپێی نووسراوەکە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پێشینازی کردووە لە 18ـی شوباتی ساڵی 2024دا، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

بڕیاردراوە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام پرۆسەکە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

رۆژی 12 ئەم مانگە، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق کردبوو کە ئامادەیی نیشان بدات، بۆ ئەوەی رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بکات.

En az 10 karakter gerekli