سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى پەرلەمانی ئێران جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکان دەکەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى پەرلەمانی ئێران جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکان دەکەنەوە

سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى پەرلەمانی ئێران جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکان دەکەنەوە

ئایار 7, 2024 11:01
سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى پەرلەمانی ئێران جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکان دەکەنەوە
0

لایک

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران کۆبووەوە، برەودان بە پەیوەندییە دووقووڵییەکان و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه‌ فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 07-05-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبوونه‌وه‌‌.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا “داكۆكييان له‌ بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كردەوە. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا”.

وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هه‌ردوولا هاوڕا بوون‌ له‌ بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتوكاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى، زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به‌ بايه‌خه‌وه‌ كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن”.

دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

En az 10 karakter gerekli