“بەم نزیکانە وەک تاقیکاری نەوت بە رێگای بۆری هەناردە دەکرێتەوە”

“بەم نزیکانە وەک تاقیکاری نەوت بە رێگای بۆری هەناردە دەکرێتەوە”

ئه‌یلول 24, 2023 11:02
“بەم نزیکانە وەک تاقیکاری نەوت بە رێگای بۆری هەناردە دەکرێتەوە”
0

لایک

شاندێکی هەرێمی کوردستان و نەوتی عێراق بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت سەردانی تورکیایان کردووە و چاوەڕوانیش دەکرێت بەم نزیکانە بۆ تاقیکردنەوەی بۆرییەکە، نەوت هەناردە بکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاییەکی نێوخۆیی لە زاری سەرچاوەیەکی کۆمپانیای سۆمۆوە بڵاویکردەوە، “شاندێکی کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ لایەنی تورکی لە نزیکەوە بۆریی نەوتیان بەسەرکردووە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “بەم نزیکانە یەکەم جار وەک تاقیکاری نەوت بە رێگای بۆری هەناردە دەکرێتەوە”.

لە کۆتایی مانگی ئاداری ڕابردووەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، ئەویش دوای ئەوەی دادگای ناوبژیوانیی پاریس دۆسیەکی لە بەرژەوەندی عێراق و لە دژی تورکیا یەکلاکردەوە، سەبارەت بەوەی هەرێم بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی فیدراڵی مافی هەناردەکردنی نەوتی نییە

En az 10 karakter gerekli