كەشناسی هەرێم: ئەگەری تۆز و خۆڵ و زیادبوونی خێرایی با هەیە

كەشناسی هەرێم: ئەگەری تۆز و خۆڵ و زیادبوونی خێرایی با هەیە

ئاب 2, 2023 11:19
كەشناسی هەرێم: ئەگەری تۆز و خۆڵ و زیادبوونی خێرایی با هەیە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و زیادبوونی خێرایی با هەیە و لەهەمانكاتیشدا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ و زیاد بوونی خێرایی با لە كاتەكانی ئێوارە لە ناوچەكانی باشوری هەرێم، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە بەراورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێک نزم دەبنەوە بەڕێژەی 1-2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

En az 10 karakter gerekli