پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی 70 سواڵکەری لە ناوشار راگەیاند

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی 70 سواڵکەری لە ناوشار راگەیاند

شوبات 28, 2023 15:43
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی 70 سواڵکەری لە ناوشار راگەیاند
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) دەستگیرکردنی 70 دەرۆزەکەر (سواڵکەر)ـی لەناو شاری هەولێر راگەیاند، کە ببوونە مایەی بێزاری هاووڵاتیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەشی پۆلیسی رێككاری سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێکدا کە ماوەی هەفتەیەکی خایاندووە، 70 سواڵکەریان دەستگیركردووە.

ئەوەش هاتووە، کە دەرۆزەکەرەکان لە چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.

جێی باسە، سەرجەم دەرۆزەکەرەکان بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 390 لە یاسای سزادان راگیراون.

En az 10 karakter gerekli