وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە بوومەلەرزەکەی تورکیا 11 هاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداوە.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی دووشەممە 13-02-2023، بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند، لە بوومەلەرزەکەی تورکیا 11 هاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداوە. گوتیشی: “لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری تورکیا بە گرنگییەوە بەدواداچوون بۆ دوایین زانیارییەکان دەکەین.”
شایەنی باسە، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، لە 10 پارێزگای تورکیا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی 06ـی شوبات زیانیان بەرکەوت، تائێستا 31 هەزارو 643 کەس گیانیان لەدەستداوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت