حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێکدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-09-2024، دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەمڕۆ کۆ بووەتەوە و لیستی کاندید و حزب و هاوپەیمانییەتییەکان پەسەندکران.
باسی لەوەشکرد، لیژنەی چاودێرییان بۆ هەڵبژاردن دیاریکردووە و لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێکدەکات، رۆژی 15ی 10 بانگەشە کۆتایی دێت.
راشیگەیاند، 136 لیست پەسەندکراون، 1191 کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ پڕکردنەوەی 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان.