كه‌شناسی: شه‌پۆلی نوێی بارانبارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كه‌شناسی: شه‌پۆلی نوێی بارانبارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات

كه‌شناسی: شه‌پۆلی نوێی بارانبارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات

ئازار 17, 2024 13:08
كه‌شناسی: شه‌پۆلی نوێی بارانبارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و سبه‌ی دوشه‌ممه‌ش پێشبینی بارانبارین دەکرێت بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لەهەندێکاتدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با  لە سەرخۆ و مامناوەند دەبێت، ئاڕاستەی با باشووری رۆژهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبەی دوشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکە، پێشبینی بارانبارین دەکرێت بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لەهەندێکاتدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌،  زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەدرەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت، لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور.

En az 10 karakter gerekli