نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا

كانونی یه‌كه‌م 2, 2023 13:09
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا
0

لایک

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ هه‌ولێر راگەیاند، بۆ ئه‌و مانگه‌ دوو نرخ دیاریكراوه‌ و به‌گوێره‌ی‌ خشته‌ی موەلیدە بووە.

قاره‌مان مه‌ولوود سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ هه‌ولێر، به‌ میدیا نێوخۆییکانی راگەیاند، “بۆ ئه‌و مانگه‌ دوو نرخ دیاریكراوه‌ و به‌گوێره‌ی‌ خشته‌ بووه‌، بۆ هەر ئەمپێرێک 13 هه‌زار 500 بۆ 16 هه‌زار دیاریكراوه‌، 330 بۆ 385 کاتژمێر کارەبای موەلیدە بە هاووڵاتی دراوە، به‌ڵام له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی‌ كه‌ كاره‌با موه‌لیده‌ 24 کاتژمێری‌ بووه‌ 19 هه‌زار دینار دیاریكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ له‌ هه‌ولێر كه‌متر بووە، پارەی موەلیدەش زیاترە“.

ئەوەشی خستەڕوو: “له‌ هه‌ولێر زۆرترین گه‌ڕه‌ك به‌ گوێره‌ی‌ خشته‌ موه‌لیده‌ی‌ ئه‌هلیی كاری‌ پێده‌كرێت، له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نه‌بێت له‌سه‌ر خواستی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ موه‌لیده‌ له‌وكاتانه‌ هه‌ڵده‌كرێن كه‌ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ نابێت“.

En az 10 karakter gerekli