دادگەی فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌ كورسی كۆتاكان و هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەی فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌ كورسی كۆتاكان و هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

دادگەی فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌ كورسی كۆتاكان و هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

كانونی یه‌كه‌م 27, 2023 11:03
دادگەی فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌ كورسی كۆتاكان و هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگەی فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵاى ژمارە 83ـی فیدراڵى دەکات، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانى لە خولی پێنجەم و ئامانج نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی یەکێتی تۆمار کراوە.

سکاڵاکە لەسەر سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان-عێراق، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لەبارەی نادەستووریبوونی مادەکانی (1، 9، 15، 22، 36)، یاساى هەڵبژاردنى ژمارە یەکى ساڵى 1992ى پەرلەمانى کوردستان-عێراق.

سکاڵاکان پەیوەندى بە بابەتى سیستمى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق و کورسى کۆتاکان هەیە، کە هەردوو سکاڵاکار ئەمڕۆ لەبەردەم دادگاى فیدراڵى ئامادە دەبن و داواى ئەوە دەکەن، کە سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە فرەبازنەیی بەڕێوەبچێت، لەگەڵ دابەشکردنى کورسى کۆتاکانیش بەسەر بازنەکاندا.

پێشتر دادگای فیدڕاڵی چەندجارێک دانیشتنەکانی خۆی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخستووە کە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تۆمارکراوە، لە کۆتا دانیشتنتی تایبەت بەو سکاڵایە کە لە رۆژی 3ی مانگی کانوونی یەکەم بەڕێوەچوو، دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی ئەو سکاڵایەی دوواخست بۆ ئەمڕۆ 27ی کانوونی یەکەمی 2023.

ئەمە لەکاتێکدایە، بریارە رۆژى 25ى شوباتى داهاتوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق بەڕێوە بچێت، کە رەنگە ئەم سکاڵایە کاریگەرى گەورە لەسەر وادەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکە دانێت، چارەنووسى بەڕێوەچوونى، یان دواخستنى بە تەواوى یەکلابکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli