وادەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە ئاشکرا کرا

وادەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە ئاشکرا کرا

حوزه‌یران 22, 2023 10:11
وادەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە ئاشکرا کرا
0

لایک

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمیی عێراق بڵاودەبێتەوە و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەبێت مانگی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچەخۆران و بەشە بودجەی هەرێم وەك ئەوەی لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە رەوانەبكرێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە دەبێت لە مانگی داهاتووەوە پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران رەوانەبكرێت وەكو ئەوەی لە یاسای بودجەدا جێگیركراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كاریگەری لەسەر بەشە بودجەی هەرێم نابێت بەو پێیەی حكومەتی هەرێم پابەندە و هەناردەی نەوت دەستپێنەکردووە، ئەگەر ئەو گرفتەش چارەسەرنەكرا رەنگە ئەو 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم لە ناوخۆی عێراقدا ساغبكرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli