کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئایار 27, 2024 11:11
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
0

لایک

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 40 پلە و لەهەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی ئایاری 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە 28ـی ئایاری 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕح دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 40 پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمجۆرەیە:

هەولێر : 37 پلە
سلێمانى: 35 پلە
دهۆک : 36 پلە
زاخۆ : 37 پلە
هەڵەبجە :35 پلە
سۆران : 33 پلە
حاجی ئۆمەران: 24 پلە
گەرمیان : 40 پلە

En az 10 karakter gerekli