دادگەی فیدراڵی لەبارەی کۆتای پێکهاتەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەی فیدراڵی لەبارەی کۆتای پێکهاتەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگەی فیدراڵی لەبارەی کۆتای پێکهاتەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

كانونی یه‌كه‌م 3, 2023 10:58
دادگەی فیدراڵی لەبارەی کۆتای پێکهاتەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دادگەی فیدڕاڵی دانیشتنی تایبەت بە سکاڵای نایاسایی پێنج ماددەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ئەنجامبدات، کۆتا دانیشتنی ئەو دۆسیەیەش لە 19ی مانگی رابردوو بوو.

بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی فیدڕاڵی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لەسەر سکاڵای نادەستووری پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم بدرێت.

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و ئامانج نەجیب سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

دەقی سکاڵاکە داوا دەکات ماددەکانی (1، 9، 15، 22، 36) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ساڵی 1992ی هەموارکراو بە نادەستوری بناسێنرێت، لە کۆتا دانیشتنتی تایبەت بەو سکاڵایە کە لە رۆژی 19ی مانگی تشرینی دووەم بوو، دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی ئەو سکاڵایەی دوواخست بۆ رۆژی 3ی مانگی کانوونی یەکەم.

سکاڵاکان پەیوەندییان بە ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان، کورسیی کۆتاکان، تۆماری دەنگدەران و بازنەکانی هەڵبژاردنەوە هەیە.

En az 10 karakter gerekli