سوودانی له میانی پانێڵێكدا كه له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كرد، چەند روونکردنەوەیەکی دا لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغداد و هەولێر و بابەتەکانی رۆژەڤ.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی كرده‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه كێشه‌ی یاسایی دارایی بووه و توانراوه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
سوودانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی سیاسییه له عێراق و به‌شێكه له پڕۆژه ئابوورییه‌كان كه سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه.
راشیگەیاند، “ده‌ستوور میكانیزمه‌كانی ده‌سته‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی داناوه، كه كه ئه‌مه له‌باره و هه‌ر ده‌خوازێت ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه، ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و میكانیزم و رێڕه‌وه ده‌ستوورییانه بێت”.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی “دزی سەدە” وتی “عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكراوانی دزی سه‌ده په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌به‌ستن، حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونی ئه‌م كه‌یسه و راوه‌دوونان و راپێچكردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا ئه‌گه‌ر له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كیشدا بن”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، “زیاتر له سێ تریلیۆن دینار له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی عێراق و له ئاستی باڵادا دزراوه و زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بردراون، كه عێراق له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت