لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە دەدات.

تەممووز 4, 2023 22:58
لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە روونکردنەوە دەدرێت
0

لایک

لە راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، “پێدانی قەرزو بەدەستهێنانەوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەنجامدراوە و لەساڵانی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ڕەچاوی قەیرانی داراییان کردووەو ئاسانکاری زۆریان پێشکەش کردووە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە هەموو ( سزا ) کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی ١٥ ٪ بۆ کۆی گشتی قەرزەکان “.

ئاماژە بەوە دراوە “ئەم ڕێنماییە ( ڕێنمایی ژمارە ٩ )  لە بنەڕەتدا بۆ کارئاسانی خاوەن قەرزو کەفیلەکان دەرچووە و لەبڕی ئەوەی کۆی مووچەی کەفیلەکە ڕابگیرێت، لەمەودوا تەنها ٥/١ ( یەک لە سەر پێنجی ) مووچەکەی مانگانە دەبڕدرێت، ئەگەر قەرزار ئامادە نەبوو لەماوەی دوو مانگ قەرزە کەڵەکەبووەکانی بگەڕێنێتەوە، ئەو لێبڕینەش بەیاساو بڕیاری دادگا ڕێکخراوە، تەنها ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەرن و بونەتە کەفیلی هاوڵاتی تەنها بۆ سێ جۆر قەرزە کە ئەوانیش قەرزی (خانووبەرە، نیشتەجێبوون ، هاوسەرگیری )”.

باس لەوەش کراوە “بەپێی ڕێنماییەکە خاوەن قەرز ئیجبار نەکراوە لەماوەی دوو مانگەکە هەموو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەر کەس نەیتوانی لەو ماوەیە قەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی ڕێک بکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەمووچەکەی دەبڕدرێت”.

ئەوەش روونکراوەتەوە “بۆ ئاگاداری هەموو لایەک هیچ گۆڕانکاریەکی جیاواز و بنەڕەتی لە شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزەکان نەکراوە و کەسی کەفیلیش بە ویستی خۆی ئەو پابەندێتیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی، بەپێی یاساش وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕیەکان دەسەڵاتی لێخۆشبونیان لەهیچ بڕێکی قەرزەکە نییە”.

En az 10 karakter gerekli