بەهۆی بارانەوە پشووی فەرمی راگەیەندرا

بەهۆی بارانەوە پشووی فەرمی راگەیەندرا

ئازار 19, 2024 22:56
بەهۆی بارانەوە پشووی فەرمی راگەیەندرا
0

لایک

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و بەهێزی شەپۆلەکانی باران بارین و نالەباری کەشووهەوا، سبەی چوارشەممە پشووی فەرمی دەبێت.

د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە بڵاوکراوەیەکی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان نوسیوویەتی، بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکانی باران بارین و لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، سبەی چوارشەممە لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆک پشووی فەرمییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، کۆچ و کۆچبەران، فریاکەوتنی تەندروستی، بەنداو، رێگاوبان، شارەوانی، ئاو، کارەبا ناگرێتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان نەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان، بۆ ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار بە شێوەیەکی باشتر کارەکانیان ئەنجام بدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو هەڵسا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.

En az 10 karakter gerekli