پەرلەمانتارێك: هەفتەی داهاتوو 100% نەوتەكەی حكومەتی عیراق دەگاتە هەرێم

پەرلەمانتارێك: هەفتەی داهاتوو 100% نەوتەكەی حكومەتی عیراق دەگاتە هەرێم

تشرینی یه‌كه‌م 24, 2023 16:16
پەرلەمانتارێك: هەفتەی داهاتوو 100% نەوتەكەی حكومەتی عیراق دەگاتە هەرێم
0

لایک

پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێم دابین بكرێت و هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوت وەردەگرێت. دەشڵێ، تا هەفتەی داهاتوو دەگات.

سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عیراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی راگەیاندووە:”بە شێوەیەكی فەرمی داوا لە حكوومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق كراوە بۆ دابینكردنی نەوتی سپـــــیی ماڵان و وەزیری نەوتی عێراقیش بە نووسراوی فەرمی رەزامەندیی نیشان داوە، بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمیش دابین بكرێت”.

بە وتەی سەباح سوبحی:”ئێستا تەنها لەسەر ئەوە ماوە نەوت بەپێی رێژەی دانیشتووانی هەرێم ئامادە بكرێت و دواتریش دەست بە رەوانەكردنی بۆ هەرێم بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت ئەم هەفتەیە یاخود تا هەفتەی داهاتوو نەوتەكە بگاتە هەرێم”.

پەرلەمانتارەكەی پارتی دەڵێت:”ئێستا دابینكردنی نەوتەكە لەلایەن عێراقەوە دەستی پێكردووە و ئێمە گوشار دەكەین بۆ ئەوەی كۆتایی ئەم هەفتەیە بگات و ئەگەر نەشگەیشت هەفتەی داهاتوو 100% نەوتی سپیی ماڵان دەگاتە هەرێم و ئەمساڵ نەوت بەسەر هەموو ماڵێكدا دابەش دەكرێت، كە بۆ هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوت دەبێت”.

En az 10 karakter gerekli