ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین دەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین دەکرێن

ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین دەکرێن

ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە مامەڵەی خانەنشینکردنی 111 ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

ته‌مموز 2, 2023 10:54
ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین دەکرێن
0

لایک

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێڕاق لە 30ـی ئایاری ئەمساڵ تایبەت بە نادەستووریی و نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، تەواوی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان راگیرا.

هاوکات چەند رۆژێک پێش ئێستاش فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان و دواتریش پێکهاتەکان دەستیان لە کاری پەرلەمانیی هەڵگرت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە مامەڵەی خانەنشینکردنی ١١١ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی 2022 پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکدا تەمەنی خۆی بۆ 31ـی کانوونی یەکەمی 2023 درێژکردەوە لە کاتێکدا خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە شەشی تشرینی دووەمی 2022 کۆتایی پێ دەهات، بەڵام دانیشتنەکە ناڕەزایی بەشێکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی لێکەوتەوە و هەر لەسەرەتاوە پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو، ھەروەھا چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە.

لە ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستاندا، هەشت دانیشتنی پەرلەمانیی بەڕێوەچووە کە تیاییدا پێنج یاسا دەرکراوە و ١١11 بڕیاریش پەسەندکراوە کە نۆ لەوانە دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران بووە، دوو دانەیان پەیوەندی بە کاراکرانەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بووە. بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش هەموو ئەو بڕیارە بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli