کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
سبەی یەکشەممەش بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37
سلێمانی : 35
دهۆک : 36
هەڵەبجە : 37
زاخۆ : 36
سۆران : 35
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 40