کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

تشرینی دووه‌م 26, 2023 13:08
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان، لەگەڵ باران بارینى پچرپچر لەسەر ناوچە جیاجیاکان، سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى بارانبارینى کەمى هەیە، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بە تایبەتى لەشەود ا، ئەگەرى بەفربارینیش لە سەر هەندێک ناوچەى شاخاویى سنووریی هەیە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان زیاتر دەبێت و بەفربارینیش بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرماش بە نزیکەى 5-3 پلە نزم دەبێتەوە، لە زۆربەى ناوچەکانى پارێزگاکان بارانبارینى پچرپچر دەبارێت، هەندێک ناوچە ئاستى دابارینی زیاتر دەبێت وەک بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە ئێوارە و شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان چالاکتر دەبێت.

En az 10 karakter gerekli