راوێژكاری سوودانی: بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • راوێژكاری سوودانی: بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە

راوێژكاری سوودانی: بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە

فادی شەمەری راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینیشدەكرێت بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار زیاتر بەرزببێتەوە.

ته‌مموز 31, 2023 22:51
راوێژكاری سوودانی: بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی تەمموزی 2023 فادی شەمەری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، ئەو ڕێوشوێنە خێرایانەی كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانیەوە ئاراستەكرابوون، بەشدارییان كرد لە هاوسەنگكردنی قۆناغ بەقۆناغی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار.

وتیشی، “دوای زنجیرەیەك ڕێوشوێنی ورد و كاریگەر لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەڕێژەی 60 خاڵ دابەزی”.

ئەو راوێژکارەی سوودانی ئاماژەی بەوەش دا، “حكومەتی عێراق بە دوای كۆنتڕۆڵكردنی ڕیتمی بازاڕی دارایی و هاندانی بازرگانان دەگەڕێت بۆئەوەی مامەڵەی دارایی شەرعی بكەن و ڕێكارە ئیدارییەكان ئاسان بكەن”.

دەشڵێت، “پێشبینیدەكەین بڕیارەكانی كەمكردنەوەی باج بەشداربن لە زیادكردنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بەدۆلار لەماوەی داهاتودا”.

ئەوەشی ئاشكراكردوە، “ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ گواستنەوەی 116 كۆمپانیای ئاڵوگۆڕ كە هەفتانە پشكی دۆلارەكانیان لە بانكە سزادراوەكانەوە وەردەگرت بۆ بانكەكانی دیكە و سوككردنی باجی سەپێنراو، هەروەها دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی یاری بە بەنرخی دراوەكان دەكەن لەلایەن بانكی ناوەندیەوە، بەشدارییەكی كاریگەریان كرد لە سەقامگیری بەهای دینار”.

En az 10 karakter gerekli