سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێنەوە یەکشەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری وڵاتدا پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێنەوە یەکشەممەی داهاتوو 25ـی 8 لە سەرتاسەری وڵاتدا پشووی فەرمییە.
پێشتریش، پارێزگاری بەسڕە رایگەیاند، بەهۆی هاتنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێنەوە، چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، لە سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت.