لیژنەی دارایی نوێنەری وەزیری دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لیژنەی دارایی نوێنەری وەزیری دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکات

لیژنەی دارایی نوێنەری وەزیری دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکات

ئه‌یلول 25, 2023 12:05
لیژنەی دارایی نوێنەری وەزیری دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکات
0

لایک

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پاکتاوکردنی پارەی نێردراو بۆ هەرێم بانگهێشتی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم دەکەن.

 

رۆژی دووشەممە، سەعد تەوبی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، بەنیازن میوانداری نوێنەرانی وەزیری دارایی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکلاییکردنەوەی بڕی پارەی نێردراو لە ماوەی شەشە یان هەشت مانگی رابردوودا بۆ هەرێم بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پاکتاوکردنەکە بە یەکلاییکردنەوەی ئە بڕە پارانە دەکرێت لە پشکی هەرێم کە لە شەش یان هەشت مانگی رابردوودا لە بەغداوە رادەستی هەرێم کراوە وبەگوێرەی دەستوور کار لەسەر پاکتاوکردنی بڕە پارەی نێردراو دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد تا ئێستا زیاتر لە دوو ترلیۆن لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە و دوای پابەندبوونی هەرێم بە یاسای بودجە دەبێت هەرێم ئەو قەرزانە پاکتاو بکات.

 

En az 10 karakter gerekli