مەسرور بارزانی گەیشتە تورکیا

مەسرور بارزانی گەیشتە تورکیا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

حوزه‌یران 20, 2023 10:52
مەسرور بارزانی گەیشتە تورکیا
0

لایک

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 مەسرور بارزانی گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

مەسرور بارزانی هەروەها لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli