نوێترین لێدوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نوێترین لێدوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان

نوێترین لێدوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان

ئایار 23, 2024 19:25
نوێترین لێدوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
0

لایک

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانی هەنگاوی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌شڵێت، “هه‌ركاتێك كۆمسیۆن ئاگاداریكردینه‌وه‌ كه‌ ناتوانێت له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامبدات، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم واده‌یه‌كی نوێ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ دیاریده‌كات”.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، چاوەڕواندەکرێت لەم رۆژانەدا کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبونوه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات، به‌مه‌به‌ستی پێداچوونەوە بە بەرنامەی هەڵبژاردن، ئێمەش وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاوەڕوانی بڕیاری ئەوان ده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، تاوه‌كو ئێستا کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابەندە بەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەگەر نەتوانێت لەو وادەیەدا پرۆسه‌كه‌ ئەنجامبدات، دەبێت ئاگادارمان بکاتەوە و هه‌ركاتێكمیش ئاگاداری کردینەوە، وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریدەکرێت”.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردبوو، به‌ڵام به‌هۆی پارتی ره‌تیكرده‌وه‌ به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بێبه‌شكردنی كۆتای توركمان و مه‌سیحیه‌كان له‌ كورسیه‌كانی په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه‌.

له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا، ته‌مه‌نی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ شەش مانگ درێژ كرایه‌وه‌، واتا لە 7ی ته‌مموزی 2024 كه‌ به‌سه‌رده‌چێت، بۆ 7ی كانوونی دووه‌می 2025 درێژكرایه‌وه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.

En az 10 karakter gerekli