کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە هەندێکی ناوچە خۆڵبارین دەبێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم لەسەر هەندێک ناوچە.
هاوکات کەشناسی دەڵێت، پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە بە نزیکەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، سبەینێ هەینی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، بەڵام پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.