لەبارەی سکاڵاکەی سوودانی لە یاسای بودجە روونکردنەوە دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەبارەی سکاڵاکەی سوودانی لە یاسای بودجە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی سکاڵاکەی سوودانی لە یاسای بودجە روونکردنەوە دەدرێت

ته‌مموز 10, 2023 11:08
لەبارەی سکاڵاکەی سوودانی لە یاسای بودجە روونکردنەوە دەدرێت
0

لایک

سەرۆكوەزیرانی عیراق لەدادگای فیدراڵی سكاڵای چەند بڕ‌گە و ماددەیەكی یاسای بودجە تۆمار كردوەو داوای راگرتنیان دەكات، چونكە پێیوایە دوای پەسەندكردنی یاساكە، هەندێك ماددەی بۆ زیادكراوە، شارەزایەکی یاساییش لەوبارەیەوە دەڵێت: “دادگای فیدراڵی توانای رەتكردنەوەی تانەكانی هەیە”.

عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاکان رایگەیاندووە: “دادگای فیدراڵی دەتوانێت بڕ‌یاری راگرتنی ئەو ماددانە بدات كە سەرۆكوەزیرانی عیراق سكاڵای لەسەر تۆماركردوون لەناو یاسای بودجەدا، هاوكات دەشتوانێت تانەكانی حكومەت رەتبكاتەوە”.

عەلی تەمیمی دەشڵێت، .”چاوەڕ‌وان دەكرێت دادگای فیدراڵی بڕ‌یاری راگرتنی ئەو بڕ‌گەو ماددانە دەربكات تا كاتی یەكلاكردنەوە، دەشتوانێت ئەو دەقانە لابەرێت كە لەناویاساكەدا هەن و پێچەوانەی دەستوورن، چونكە حكومەت لە سكاڵاكەیدا ئەوەی وتووە كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەندێك بڕ‌گەی خستووەتە ناو ماددەكانەوە كە پێچەوانەی دەستوورن”.

ئەو ماددانەی كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر تۆمار كردوون بریتین لە:

ماددەی (2/یەكەم/8/ج/6)

دووەم لە ماددەی (16)

ماددەی (20/شەشەم)

ماددەكانی (28/چوارەم، ا،ب) و (57/یەكەم/ج)

ماددەكانی (62/ چوارەم، 63/سێیەم)

ماددەی (65/دووەم)

ماددەی 70)/دووەم)

ماددەی (71)

ماددەی (72)

ماددەی (75)

En az 10 karakter gerekli