هاورده‌كردنی سێ بەرووبوومی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه‌كرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاورده‌كردنی سێ بەرووبوومی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه‌كرا

هاورده‌كردنی سێ بەرووبوومی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه‌كرا

ئه‌یلول 23, 2023 21:32
هاورده‌كردنی سێ بەرووبوومی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه‌كرا
0

لایک

لەپێناو بەرژەوەندیی جوتیاران، لەسەر داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق بڕیاری دا هاوردەکردنی بەرهەمەکانی تەماتە، پەتاتە و شووتی قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 23ـی 09ـی 2023 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەپێناو پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاری لە بەروبوومە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان، دوابەدوای نووسراوی داواکاری وەزارەتمان و هەوڵەکانمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بەخۆشحاڵیەوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری بڕیای قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە، پەتاتە و شووتی) لە دەروازە و مەرزەکانی سنووری ناوەڕاست و خوارووی عێراق درا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم هەنگاوە گرنگە وادەکات کە بەردەوامبین لەسەر هەماهەنگی  و بەیەکەوەکارکردن بۆ یەکخستنی (ڕۆژنامەی کشتوکاڵی) لەپێناو ڕەخساندنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

En az 10 karakter gerekli