وەزارەتی کشتوکاڵ: 2027 ژمارەی دارخورما دەگاتە 25 ملیۆن

وەزارەتی کشتوکاڵ: 2027 ژمارەی دارخورما دەگاتە 25 ملیۆن

بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، تا هاتنی ساڵی 2027 ژمارەی دارخورما لە وڵاتدا دەگاتە 25 ملیۆن، لەکاتێکدا لە ئێستادا 17 ملیۆن و 500 هەزارە.

ئاب 26, 2023 11:35
وەزارەتی کشتوکاڵ: 2027 ژمارەی دارخورما دەگاتە 25 ملیۆن
0

لایک

هادی هاشم یاسیری، بەڕێوەبەریی گشتیی بەشی باخداری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح-ی ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتەکەی کە پلانێکی تۆکمەی بۆ پەرەپێدانی دارخورما لە وڵات پەسەند کردبوو، پلانێکی  ئامادەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی نەمامی جۆرە دەگمەنەکانی دارخورما، جا چ لە عێراق بێت یان وڵاتانی دیکە، لەسەروی هەموویانەوە جۆرێکی نادیارە کە بەزۆری سێ ساڵ جارێک لە نێوان پێنج بۆ 10 لق بەرهەم دەهێنن.

هادی هاشم یاسری وتیشی، “بەرنامەی بڵاوبوونەوە و زۆرکردنی بە وەرگرتنی دوو تەوەری سەرەکی ئەنجام دەدرێت، یەکەمیان بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کشتوکاڵی شانەکردن کە نوێترینە لە جیهاندا، دووەمیان بە بەکارهێنانی شێوازی (تۆو) لێگرتنەوەیان”.

ئاماژەی بەوەدا لەسەر ئاستی ئەزمونی و لێکۆڵینەوەیی ئەنجام دەدرێت بە رێژەیی سنوردار کە تەنها 100 نەمام دەگرێتەوە، کە لە ناوەوەی دوو وێستگەی بازنەیی جێبەجێدەکرێن کە یەکێکیان لە قەزای مەندەلی پارێزگای دیالە و ئەوی دیکەیان لە پارێزگای کەربەلا.

باسی لەوەشکرد، “ئەو جۆرە نادیارەی دارخورما کە نرخی فرۆشتنی یەک کیلۆ خورما لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، دەگاتە شەش هەزار دینار، ئەوەش ئاماژەیە بۆ جیاکردنەوەی کوالێتی و تایبەتمەندییەکانی و بەرهەمی ساڵانەی کەمە بەراورد بە جۆرەکانی دیکە”.

هادی هاشم یاسیری، بەڕێوەبەریی گشتیی بەشی باخداری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکراشی کرد، تەوەری زۆربوونی دارخورما لە دەستپێکی مانگی کانونی دوەمی داهاتوو دەستپێدەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژمارەی خورماکان لە وڵاتدا ئێستا گەیشتوەتە 17 ملیۆن و 500 هەزارە، لە ساڵی 2027دا دەگاتە 25 ملیۆن دارخورما.

En az 10 karakter gerekli