كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

شوبات 1, 2024 10:44
كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەشوهەوا دەگۆڕێت و لە ئێوارەدا بەفر و باران دەستپێدەکات و سبەینێ باران بارین بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت رێژەکەی لەسنوری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەکانی تر .

بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەکاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەرۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە ئێوارەدا شەپۆلێکى باران و بەفربارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەست پێدەکات تاکو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامى  کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لوتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن لە شەودا بە نزیکەی 2 بۆ4 پلە بەراورد بە دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینیشەوە دەڵێت، “کەش سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەئەنجامی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی رووی لەناوچەکەمان دەکات لەکاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەى بەرزیان لە (2000) مەتر زیاترە . پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەکانی تر .

پلەکانی گەرماش بەنزیکەی 4 تـــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت .

En az 10 karakter gerekli