سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریكا بەرێكەوت بەمەبەستی بەشداریكردنلە 78ـەمین خولی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، محەممەد شیاع سوودانی، بەغدای پایتەختی بەرەو شاری نیویۆركی ئەمەریكا بەجێهێشت.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، سوودانی بۆ بەشداریكردن لە 78ـەمین خولی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان چووەتە نیویۆرك.
بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق وتاری ئەو وڵاتە لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش بكات.
وتار و چالاكییەكانی ئەمساڵی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 18 تاوەكو 26ی ئەم مانگە دەخایەنێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت