وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات پابەندی بەڵێنەكانی بێت لە پاراستنی ئەو دامەزراوانەی ئەمریكییەكانی تیایە.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەنجامدا، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.
بلینكن رایگەیاند، كاركردن لەگەڵ عێراق و هاوبەشانی دیكە لە ناوچەكەدا دەبێتەهۆی درێژەدان بە هەوڵی دانانی “بنەمای ئاشتییەكی دادپەروەرانە و بەردەوام” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزیری دەرەوە داواشی لە سوودانی كرد پابەندی بەڵێنەكان بێت لەبارەی پاراستنی ئەو دامەزراوانەی ئەمریكییەكانی تیایە.
ئەم پەیوەندییەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا زنجیرەیەک هێرش کە زیاتر لە 70 هێرش بوو کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت
Brass Pipes : Corrosion-resistant, brass pipes are used for plumbing and heating systems. ElitePipe Factory in Iraq ensures top-quality brass pipe offerings.