لە بەغداد باندێکی تاوانکاری لە دوکانێکی زێڕنگەری 13 کیلۆگرام زێڕیان دزیوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان لە بەغدا هاتووە، مەفرەزەکانی رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە بەغدا توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە دووانیان ئافرەت بوون.
ئاماژە بەوە دراوە، باندەکە هەستابوون بە دزینی 13 کیلۆگرام زێڕ لە دووکانێکی زێڕنگەری لە شەقامی لە فەڵەستین لە بەغدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیراون.
باندەکە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا شەش کیلۆگرام زێڕی دزراویان پێبووە لەگەڵ 15 مۆبایلی جۆراوجۆر.