بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوە بچێت و هەریەک لە فراکسیۆنەکانى پارتى و بەرەی تورکمانی و پارتى سیادەش بەشداری کۆبونەوەکە ناکەن.
پەیامنێری تەبا لە کەرکووک رایگەیاند، بڕیارە کاتژمێر (3:00)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە و پەیڕەوەی ناوخۆ و بابەتی گرێبەستەکان و بەشداریکردنی پێکهاتەی تورکمان لە حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، هەر یەک لە فراکسیۆنەکانى پارتى و بەرەی تورکمانی و پارتى سیادە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.
لەڕۆژی 10ی ئەم مانگە لە هوتێل رشید لە بەغداد، کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگای کەکوک بە بەشداریی فراکسیۆنى یەکێتى و بابیلیۆن و سێ ئەندامى عەرەب بەڕێوە چوو، ئەو سێ لایەنە لەسەر دابەشکردنى پۆستەکان ڕێککەوتن و ڕێبوار تەها بە پارێزگاری شارەکە هەڵبژێردرا، بەڵام بەشێک لە عەرەب و پێکهاتەى تورکمان و پارتى، دەرەنجامەکانى ئەو کۆبونەوەیە رەت دەکەنەوە.