سوودانی لە وتارێكدا له لوتكه‌ی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كه له نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، پابه‌ندبوونی عێراقی به پلانی كاری كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی دارایی بۆ گه‌شه‌پێدان دوپاتكرده‌وه.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “ئێمه پابه‌ندبوونمان به جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگه ئاڵۆزانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی به‌یاننامه‌ی سیاسی لوتكه‌كه ده‌كه‌ین كه تێیدا جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستی كاری جددی كردۆته‌وه بۆ خێراكردنی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، به‌تایبه‌تی له دابینكردن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌ی كرده‌وه‌ی ئه‌دیس ئه‌بابا”.
سوودانی وتیشی “حكومه‌ته‌كه‌مان هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی ڕێژه‌ییمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، گرنگه له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوبه‌شه‌كان كاربكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتن له جێبه‌جێكردندا”.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی باسی له‌وه‌شكرد، “عێراق دوو ڕاپۆرتی خۆبه‌خشانه‌ی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نیشتمانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامانجانه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌ركێكی مرۆییه و عێراق له هه‌مان ئاستدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ئامانجانه ده‌كات”.
راشیگەیاند “جێبه‌جێكردنی ئامانجی شه‌شه‌م كه په‌یوه‌ندی به ئاوه‌وه هه‌یه، له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و وشكه‌ساڵییه سه‌خته‌ی عێراق به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی، له پێشینه‌ی كاره‌كانه و داوای جێبه‌جێكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م ئامانجه و كاردانه‌وه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، “عێراق پێشوازی له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسی ئاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات له مانگی ئازاری 2023 و ده‌رئه‌نجامه‌كانی، هه‌روه‌ها عێراق كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی نیشتمانیی گرتوه‌ته‌به‌ر كه په‌یوه‌ندی به ئامانجی شه‌شه‌مه‌وه هه‌یه، له‌وانه‌ش، پاراستنی ژێرخانی ئاو، فراوانكردنی تۆڕی ئاوی پاك، به‌كارهێنانی ته‌كنیكی ئاودێری كشتوكاڵی هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها پاراستنی كه‌ناڵه‌كانی ئاودێری”.
سودانی هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا وتی، “عێراق له دابینكردنی دارایی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، كه به‌شێكیان به‌هۆی ئه‌و زیانه داراییانه‌یه كه له شه‌ڕی دژی بانده تیرۆریستییه‌كانی داعشدا توشی بووه، هه‌روه‌ها عێراق ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به دابینكردنی بودجه بۆ گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا به‌و پێیه‌ی زۆرترین زیانی هه‌یه بۆ كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا”.