وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت 
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت 

وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت 

ئازار 13, 2024 22:26
وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت 
0

لایک

وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانەى باسی راگرتنى پارەدارکردنی فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکەن “دوورن لە راستییەوە” و تەمویلکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.

باسم عەوادی، وتەبێژى حکومەتى عێراق لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی رایگەیاند، پارەدارکردنى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەو هەواڵانەى باس لە راگرتنیشی دەکەن، دوورن لە راستییەوە”.

وتەبێژى حکومەتى عێراق دەشڵێت، “وەزارەتى دارایی پابەند دەبێت بە پارەدارکردنى هەرێمى کوردستان بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى ئادار”.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان دەکات بۆ پەلەکردن لە تەواوکردنى رێوشوێنى بە بانکیکردنى مووچەى فەرمانبەران”.

تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران وتبوی، هەر لیستێکمان رادەستکرابێت پارەی مووچەمان بۆ ناردووە، پڕۆژەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێم قبوڵناکەین و بۆ مووچەی مانگی (ئادار دەبێت لە رێگەی بانکە نیشتمانییەکانی عێراقەوە دابەش بکرێت.

En az 10 karakter gerekli