مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی 33 ساڵه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌وه داوای پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته قه‌واره‌ی فیدڕاڵی هه‌رێم و به‌ها به‌رزه‌كانی راپه‌ڕین بپارێزین و گه‌شه‌یان پێ بده‌ین”.
مه‌سرور بارزانی له‌په‌یامێكدا له‌ساڵیادی راپه‌ڕینی ساڵی 1991ی گه‌لی كوردستان بڵاویكرده‌وه، “راپه‌ڕینی ئاداری 1991، یه‌كێكه له گرنگترین رووداوه به‌رهه‌مداره‌كانی مێژوی كوردستان و شانازییه‌كی گه‌وره و سه‌روه‌رییه‌كی مه‌زنی گه‌لی كوردستانه، كه به‌رهه‌می یه‌كڕیزی و یه‌كگرتویی سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان و هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان بوو، ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی سته‌م و داگیركاری و ژێرده‌سته‌یی بو، به‌رهه‌مه‌كه‌ی دروستبونی قه‌واره‌ی فیدڕاڵیی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم بو”.
راشیگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ كه یادی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه زۆر گرنگه و پێویسته هه‌مو لایه‌ن و پێكهاته و هه‌ر تاكێكی كوردستانی، به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی، داكۆكی له ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.
ده‌شڵێت، “پێویسته قه‌واره‌ی فیدڕاڵی هه‌رێمی كوردستان و به‌ها به‌رزه‌كانی راپه‌ڕین و بنه‌ماكانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ئاشتیخوازی و مرۆڤ دۆستیی گه‌لی كوردستان، هه‌میشه بپارێزین و گه‌شه‌یان پێ بده‌ین، به دڵنیاییشه‌وه سه‌روه‌ریی هه‌مومان به‌نده به‌بونی كوردستانه‌وه”.
مه‌سرور بارزانی داواشیكردوه، “یادی راپه‌ڕین، هانده‌ری زیاتر بێت بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بین، تا بتوانێت به باشترین شێوه، خزمه‌تێكی شایسته‌تر پێشكه‌شی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بكات و به‌یه‌كه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوتر ببه‌ین”.