وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان 11 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە 4 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای هەولێرن.
دکتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە میدیاکانی رایەیاندووە، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لە پارێزگاکانی عێراقدا، زیاتر لە 250 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە سەرووی 35 کەسیان گیانیان لەدەستداوە”.
وتیشی، “لە هەولێر 8 تووشبوو تۆمارکراون، کە 4یان گیانیان لەدەستداوە، لە سلێمانی هیچ کەسێک تووشی نەخۆشییەکە نەبووە، لە دهۆک 3 تووشبوو تۆمارکراون”.
ئاشكراشی كرد، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمارکراون، کە 67 تووشبوون و 10یان گیانیان لەدەستداوە، دواتر پارێزگاکانی بەسرە، میسان، بەغداد، موسەننا، واست دێن.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە