چەند بڕیارێك لە وەزارەتی پەروەردەوە

چەند بڕیارێك لە وەزارەتی پەروەردەوە

حوزه‌یران 22, 2024 10:48
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی پەروەردەوە
0

لایک

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی گشتیه‌كانی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ 21ی 8 تاوه‌كو 5ی 9 خشته‌ی هه‌فتانه‌ی وانه‌كانی ناوه‌ندەکانی خوێندن و به‌شه‌ وانه‌ی مامۆستایان دیاری بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ ئاماده‌سازی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 و پێویسته‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی رێكاره‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ 1ی 9ی 2024ه‌وه‌ مامۆستایان په‌یوه‌ندی به‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن، ده‌وامی كارگێڕی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش له‌وه‌رزی هاویندا رۆژانی دووشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌دا.

En az 10 karakter gerekli