راگەیەندراوی مەسرور بارزانی لەبارەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راگەیەندراوی مەسرور بارزانی لەبارەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت

راگەیەندراوی مەسرور بارزانی لەبارەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت

ئه‌یلول 19, 2023 10:29
راگەیەندراوی مەسرور بارزانی لەبارەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت
0

لایک

مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەێنێت، سەركۆنەی هەر جۆرە پێشێلكردنێكی سەروەریی خاكی كوردستان و عێراق و هەموو كارێكی نایاسایی دەكەین كە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “ڕووداوەكەی فرۆكەخانەی عەربەت دڵگرانی كردووین. پێویستە بە زووترین كات لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكوڵینەوەیەكی ورد لە هۆكار و چۆنییەتی ئەم ڕووداوە بكەن و ڕاستییەكان ئاشكرا بكرێن”.


ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەركۆنەی هەر جۆرە پێشێلكردنێكی سەروەریی خاكی كوردستان و عێراق و هەموو كارێكی نایاسایی دەكەین كە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان”.

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) گیانیان لەدەستدا و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، “پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت  له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و ناحه‌زانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم به‌ فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه‌ ئامانج كه‌ به‌داخه‌وه‌ سێ هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی دژه‌تیرۆری كوردستان شه‌هیدبون و 3 پێشمه‌رگه‌ی تریشمان برینداربون”.

En az 10 karakter gerekli