وەزارەتی ناوخۆ: دواین کات رۆژی هەینییە

وەزارەتی ناوخۆ: دواین کات رۆژی هەینییە

ته‌مموز 16, 2023 10:24
وەزارەتی ناوخۆ: دواین کات رۆژی هەینییە
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوایین کات بۆ تۆمارکردنی چەکی هاونیشتمانییان 21ـی تەممووزە.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوایین کات بۆ تۆمارکردنی چەک بەشێوەیەکی یاسایی رۆژی هەینی، 21ـی تەممووزە و بە پێچەوانەوە خاوەن چەک دەست بەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت و لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە لە کاتی تۆمارکردن و دوای تۆمارکردنیدا “دەستی بەسەردا ناگیرێت” و خاوەن چەک دەتوانێت چەکەکەی لەگەڵ خۆیدا بباتەوە ماڵەوە، مەگەر لەکاتێکدا چەکەکە تاوانێکی پێکرابێت.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، لە 22ـی تەممووزەوە هەر چەکێک تۆمار نەکرابێت وەکو چەکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli