وادەی دانیشتنی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دانیشتنی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان راگەیەندرا

وادەی دانیشتنی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 23, 2024 10:25
وادەی دانیشتنی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان راگەیەندرا
0

لایک

رۆژی شەممەی داهاتوو، وەک وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەرێوەبچێت. 

بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە رۆژی چوارشەممە 24ی کانونی دووەمی 2024 کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات.

باس لە ئەوەش دەکات، کۆبوونەوە ئاساییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی شەممە 27ی مانگ دەستپیدەکاتەوە.

پێشبینی دەکرێت لە دانیشتنی ئەمجارە لایەنەکان بگەن بە رێککەوتن و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەبێ کێشە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەرێوەبچێت، لەو بارەیەوە ئەحمەد فەواز ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دانیشتنێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەرێوەدەچێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق رۆژی 14ی ئەم مانگە بڕیاریدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانەکە دوابخات.

En az 10 karakter gerekli