لەهەولێر زاوایەك هێرشدەكاتەسەر ماڵی خەزوری

لەهەولێر زاوایەك هێرشدەكاتەسەر ماڵی خەزوری

حوزه‌یران 20, 2023 15:22
لەهەولێر زاوایەك هێرشدەكاتەسەر ماڵی خەزوری
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر، زاوایەك هێرشیكردەسەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گوللـەی لێكردن، لەئەنجامیشدا هاوسەرەكەی خۆی کوشت و خوشكی هاوسەرەكەشی برینداركرد.

لەبارەی رووداوەکە ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، “لەکات ژمێر (١١:١٠) خولەکی شەوی ڕابردو تۆمەتبار (هە ، ڕ ، ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی لەگەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر هێرش دەکاتە سەرماڵی غەزورانی و بەچەکی جۆری کلاشنکۆف دەست ڕێژی گولەی کردوە. لەئەنجام بۆتەهۆی کوژرانی هاوسەرەکەی بەناوی(ئەڤین)و بریندار بونی خوشکی هاوسەرەکەی بەناوی(پەیمان)”.

هاوکات ئاسیشی هەولێر ئاشکراشیکردووە، “دوای رووداوەکە تۆمەتبار(هە ، ڕ ، ی) خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کردوە، هەروەها ئەو تۆمەتبارەی کەچەکەکەی بە تۆمەتبار (هە، ڕ ) بەناوی ( م ،ر ) لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە”.



En az 10 karakter gerekli