ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەنادیاری ماوەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەنادیاری ماوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەنادیاری ماوەتەوە

ئه‌یلول 21, 2023 11:26
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەنادیاری ماوەتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆککۆمار و نوێنەرى فراکسیۆنەکانی هەرێم لە پەرلەمانى عێراق شەووی رابردوو لەوبارەیەوە کۆبوونەوە، بڕیاردراوە ئەگەر دەنگدان بە یاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە نەخرێتە خشتەى کارى کۆبوونەوەى ئەمڕۆی پەرلەمان، بایکۆتى کۆبوونەوەکە بکەن.

 

بەپیی زانیارییەکان لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق 20ـی ئەیلوولى 2023 لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم فراکسیۆنەکانی  هەرێم  لە پەرلەمانى عێراق جگە لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ کۆبووەوە. دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە یەکێک بوو لەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کراوە.

 

بڕیار رەشید، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتىی نیشتیمانى کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی راگەیاندوە: “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى دەنگدان بە پڕۆژەیاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە کرا، کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکرێت”.

 

بڕیار رەشید وتىشی “خشتەى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ ئەمڕۆ پێجشەممە رانەگەیەندراوە و نازانین ئەو بڕگەیەى تێدایە یان نا، ئەگەر تێیدا نەبێت، وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتى کۆبوونەوەکە دەکەین”.

 

یەکێک لە بەربەستەکانى بەردەم دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە ئەوەیە کە هەندێک لە پەرلەمانتارانى داوا دەکەن چەند قەزایەکى دیکە بکرێنە پارێزگا، لەوانە تەلەعفەر لە سنوورى نەینەوا، دووزخورماتوو لە سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین، زووبێر لە سنوورى پارێزگاى بەسرە و فەللوجە لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار.

 

رۆژی 18ـی ئەیلوول، بڕگەى دەنگدان بە پڕۆژەیاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە لە خشتەى کۆبوونەوەی پەرلەمان لادرا، هەروەها بۆ کۆبوونەوەى رۆژی دوواتری پەرلەمان لە 19ـی ئەیلوول و ئەو بڕگەیە دانەنرایەوە، بەهۆیەوە کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ 21ـی ئەیلوول.

 

پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە چوار مادە پێکهاتووە؛ یەکەم مادەى باسی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات وەک نۆزدەیەمین پارێزگاى عێراق، کە ناوەندى پارێزگاکە شارى هەڵەبجە دەبێت، مادەى دووەمیش ئاماژەى بەوە داوە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان سنوورى یەکە ئیدارییەکانى پارێزگاکە دیاری بکات.

En az 10 karakter gerekli