پارێزگای ههولێر (ئەربیل) له ئاگادارینامهیهكدا، داوای كرد ههر خێرخوازێك دهیهوێت، له رێگهی بانكهوه هاوكاری بنێرێت بۆ زیانلێكهوتووانی بوومهلهرزهكهی توركیا و سووریا، با ژمارهی ههژماری بانكی (508) له بانكی مناره بهكاربهێنێت.
پارێزگای هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی شوباتی 2023 ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بوومەلەرزەکەی تورکیا.
دەقی ئاگادارینامەکە:
“ئاگادارییەک لە پارێزگاى هەولێرەوە
داوا لە هەرکەس و لایەن و گروپ و خێرخوازێک دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت دەستى یارمەتى و کۆمەک بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە وێرانکەرەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان درێژبکەن، دەتوانن لەڕێگەى ژمارە حسابی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەێنن، یاخود کەل و پەلی وەک (جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران، خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مولیدە، ڕوناککەرەوەی دەستی، خۆراک و پێداویستی تر) بگەێنن بە (کەمپینی هەولێر) لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەم شوێنانەی لاى خوارەوە:-
– لە سەنتەرى شارى هەولێر، (بەردەم پارکی شانەدەر)
– قەزایی دەشتى هەولیر، (بنکەى مەشقى پیشەیی سەنتەرى بنەسڵاوە).
– قەزایی عەنکاوە، (یانەى ئەکاد، یانەى لاوانى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵەى مارعۆدا، منتدى الصائبیه و المندائیین).
– قەزایی شەقڵاوە، (هۆڵى شەهید ئەحمەد ڕۆژبەیانى).
– قەزایی پیرمام، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى پیرمام).
– قەزایی خەبات، (ناوەندى وەرزش و لاوان).
– قەزایی مەخموور، (کۆگاى شارەوانى لەناو شارەوانى مەخموور).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحیەى کەورگۆسک،
– ناحیەى ڕزگارى، (بینایەى تەنیشت ناحییە).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى دارەشەکران.
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى هیران.
– ناحیەى دارەتوو، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحییە).
– ناحییەى کەندێناوە، (کۆگاى شارەوانى دیبەگە).
– ناحیە بەحرکە، (لاوانى بەحرکە).
– ناحیەى قوشتەپە، (هۆڵى بۆنەکان بەرامبەر ناحییە).
– ناحیەى گوێڕ، (کۆگاى شارەوانى تەنیشت ناحییە).
– ناحیەى هەریر، (بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان).
– ناحیەى باسرمە، (هۆڵى حەسەن سیساوە تەنیشت ناحیە).
– ناحیەى بالیسان، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحیە).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى شەمامک.
– ناحیەى کەسنەزان، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى کەسنەزان).
– شاویس، (هۆڵى مزگەوتى گەورە).
– مەلا ئۆمەر، (هۆڵى مزگەوتى شێمە هارون).
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.2.9
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت