بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاسمانى هەرێم بۆ سبەىنێ پێنجشەممە و رۆژى هەینى لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت سبەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆیەک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لەسەر ناوچە کەمان زیاد دەبێت، پێشبینى باران بە شێوەى نمە بارانى کەم و بارانى مامناوەند هەیە، لە هەندێک ناوچە سنووریەکان هەندێک کات پێشبینى بارانى مامناوەند و کورت خایەنى هەیە، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و کەرکوک ئەگەرى نمە بارانى کەمى دەبێت لە هەندێک کاتدا”.
ئاشکراشیکرد، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان زیاتر دەبێت بارانى مامناوەند و دروست بوونى هەورە تریشقە هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان، رۆژى هەینى لە کاتەکانى بەرەبەیان باران بارینى کەم لەسەر هەندێک ناوچەى جیاجیا دەمێنێتەوە پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانى گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.
