نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بڵاوكرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بڵاوكرایەوە

نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بڵاوكرایەوە

تشرینی یه‌كه‌م 8, 2023 10:48
نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بڵاوكرایەوە
0

لایک

شەڕ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، لە ئێستاشدا بەهۆى ئەو شەڕەوە لە هەردولا نزیکەى 600 کەس کوژراون و ژمارەیەکى زۆریش بریندار هەیە.

بەپێى ئەو ئامارەى تەندروستی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە؛ ژمارەى کوژراوانى ئیسرائیل لە هێرشەکەى حەماسدا گەیشتوەتە 300 کەس و ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هەزار و 600 کەس بریندارن و برینى زیاتر لە 300 کەسیان قورسە.

لە بەرامبەردا، تەندروستى غەززە ئامارە قوربانیانى بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: 256 کەس کوژراون و هەزار و 788 کەسیش بریندارن کە لەو ژمارەیەى قوربانیان منداڵیش هەیە.

لەلایەكی ترەوە میدیاكانی ئیسرائیل دەڵێن، بەهۆی هێرشەكانی بزووتنەوەی حەماسەوە 750 هاووڵاتی دیكەی ئیسرائیلی بێسەروشوێنن، هەروەها 50ـی دیكە لە لایەن حەماسەوە بە دیل گیراون.

کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (زریانی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد.

دوێنێ باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.

جگە لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل، هەمان رۆژ ژمارەیەک چەکداری حەماسیش چوونە نێو سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە شەڕی کۆڵان بە کۆڵانیان کرد.

لەلای خۆیەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەم پەیامیدا دوای هێرشەکانی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر وڵاتەکەی، گوتی: ئێمە لە جەنگداین و دەیبەینەوە، دوژمن بەجۆرێک باجی کردەوەکانی دەدات کە پێشتر نەیبینیوە.

En az 10 karakter gerekli